کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز و ئابادان

خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز و ئابادان

خانه‌نشینكراوانی نه‌وت و پترۆشیمی له‌ ئه‌هواز و ئابادان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی گوڵان، دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی شاری ئه‌هواز و فه‌رمانداری ئابادان، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی بوون.