ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی ئوستانی فارس له به‌رده‌م ئوستانداری له شیراز كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، كهشاورزان دژ به به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری پێدانی كاره‌با و حه‌قاوه بوون. به وته‌ی كه‌شاوه‌رزان، به هۆی بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با ناتوانن زه‌وی و باخه‌كانیان ئاویاری بكه‌ن و به‌وهۆیه‌وه زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه. شایانی باسه كه زۆربه‌ی كه‌شاوه‌رزان بیمه‌یان نییه و ئه‌گه‌ر زه‌ره‌مه‌ند بن، زیانه‌كانیان قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.