به‌یانی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، مه‌ئموورانی بۆنیادی مه‌سكه‌نی چابه‌هار هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌ی هووت ئاباد و خانووی دوو هاووڵاتی نابینایان ڕووخاند.
به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، مه‌ئموورانی ڕژیم خانووی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ كه له سه‌ر مڵكی باوك و باپیرانیان ژیانیان به‌سه‌ر بردووه ڕووخاندووه و كاره‌كه‌یان نایاساییه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتیه له چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگان و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی بێهزیستیه‌وه به‌خێو ده‌كرێن. ڕۆژی ڕابردوو كاتێك دانیشتووانی ناوچه‌ی هووت ئاباد به‌رگریان له‌و دوو شارومه‌نده كردووه، هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك داوه.