خاوه‌ن زه‌ویه‌كانی شارۆچكه‌ی زه‌یتوون له مه‌یدانی پاستۆری تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
زیاتر له ١٢ هه‌زار كارمه‌ندی پێشووی وه‌زاره‌تی جیهادی سازه‌نده‌گی زه‌مینیان له شارۆچكه‌ی زه‌یتوون كڕیوه، به‌ڵام پاش چوار ده‌یه هێشتا مۆڵه‌تی درووستكردنی خانوویان پیان نه‌داون. له‌و ماوه‌یه‌دا ٢٢ حوكمی دادگوسته‌ری دژ به ئیدعاكانی ڕێكخراوی ژینگه ده‌ركراوه به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ڕێگه‌ی له جێبه‌جێ بوونی فه‌رمانه‌كانی دادگا گرتووه و شاره‌داری په‌روانه‌ی درووستكردنی خانوو به خاوه‌ن زه‌ویه‌كان نادات. شارۆچكه‌ی زه‌یتوون ته‌نیا ١٠٠ میتر له ئۆتوبانی یاسینی و هێمهتهوه دووره و له ته‌نیشت ترمیناڵی ڕۆژهه‌ڵاتی تاران هه‌ڵكه‌وتووه به‌ڵام هیچ ژێرخانێكی خزمه‌تگوزرای وه‌كوو ئاو، به‌رق، گاز و موخابراتی بۆ دابین نه‌كراوه.