ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، خوێندكارانی زانكۆی یه‌زد دژ به گرانی، دابه‌زینی به‌های دراوی نیشتمانی و كه‌می داهاتی خه‌ڵك چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خوێندكارانی زانكۆی یه‌زد به بڵاوكردنی تراكت له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری ئابووری نیشان داوه. خوێندكارانی یه‌زدی ڕایانگه‌یاند: گرانی و هه‌ڵاوسان ته‌نگی به خه‌ڵك هه‌ڵچنیوه و دابه‌زینی به‌های دراوی نیشتمانی بازاڕی به ته‌واوه‌تی تێك داوه، جیلی تازه چی تر ناتوانێت ئه‌و باروودۆخه ته‌حه‌موول بكات و داوا له گه‌نجانی وڵات ده‌كه‌ین له به‌رانبه‌ر ناكارامه‌یی ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی كاردانه‌وه‌ی به‌هێزیان بێت.