مێهدی موعه‌رێف چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌لبۆرز، به ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌ره‌رش بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
ئه‌و چالاكه سنفییه پێشتر له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌ره‌رش به كڕینه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌ت و پێدانی ٤٥ ڕۆژ حه‌قده‌ست سزا درابوو. مێهدی موعه‌رێف به “بڵاوكردنی وێنه و بابه‌تی درۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” هه‌روه‌ها “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” تۆمه‌تبار كراوه له حاڵێكدا نووسه‌رێكی ناسراو له بواری ڕۆژنامه‌وانی و ئه‌ده‌بیاتی منداڵه.