مه‌ریه‌م كه‌ریمی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ڕه‌شت، له‌لایه‌ن لقی ١٢ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “په‌ره‌پێدانی فه‌حشا له ڕێگه‌ی بڵاوكردنی وێنه‌ی پێچه‌وانه‌ی عیفه‌تی گشتی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به دوو ساڵ و حه‌وت مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
مه‌ریه‌م كه‌ریمی له دژبه‌رانی حیجابی ئیجبارییه و له شیركه‌تێك دا وه‌كوو لیدری تووره گه‌شتیارییه‌كان كاری كردووه. ڕۆژی ڕابردوو سزای زیندانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕه‌شت پشتڕاست كراوه‌ته‌وه به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی به پێبه‌ندی ئهلهكترۆنیهوه به‌ڕێوه ده‌چێت.