به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕژیم، واكسن، شیری وشكی منداڵان و ده‌رمانی نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌كان له ئێران كه‌م بووه و خه‌ڵك به‌دوای ده‌رمان دا سه‌رگه‌ردانن.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، مافیاكانی سه‌ر به حكوومه‌ت ئاییننامه‌ی ده‌رمانخانه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن و به‌وهۆیه‌وه، به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی زه‌روور، شیری وشكی منداڵان و واكسن بێبه‌ش كراون. هاوكات زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌كان به‌هۆی نه‌دانی قه‌رزه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ شیركه‌ته ده‌رمانسازییه‌كان هاوكاری ناكه‌ن و خه‌ڵك ناچارن ده‌رمان به نرخی ئازاد بكڕن. شایانی باسه كه گرانی و كه‌می ده‌رمان گیانی ملیۆنان كه‌سی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی خه‌ڵك ناده‌ن.