كرێكارانی شاغڵ له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی خه‌یرئابادی ئه‌راك، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان له ئاست نه‌بوونی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كرێكاران و خاوه‌ن كارگه‌كانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی خه‌یرئاباد ڕێگای سه‌ره‌كی ئه‌و شارۆچكه‌یان داخستووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون. ناڕازیان هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت دا كه ئه‌گه‌ر كاره‌بایان بۆ دابین نه‌كرێت، كارگه‌كانیان داده‌خه‌ن و سه‌دان كرێكار بێكار ده‌بن.