ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له گرووپی میللی فولادی خووزستان دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كان مانیان له خواردن گرت.
ڕۆژی شه‌ممه، كرێكارانی شاغڵ له گرووپی میللی فولادی خووزستان ڕاگه‌یاندنێكیان بڵاو كردوه و ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، مان له خواردن ده‌گرن. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ڕۆژی ئه‌و كه‌مپه‌ینه، ده‌یان كرێكار مانیان له خواردن گرت و هۆشداریان دا: ئه‌گه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازیان بۆ جێبه‌جێ نه‌كرێت و حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان نه‌ڕواته سه‌ره‌وه، درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.