كاسبكارانی شاغڵ له بازاڕی گه‌وره‌ی ئاسنی تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی به‌رق دووكانه‌كانیان داخست و خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی سێ ڕۆژه كاره‌بای ئه‌و بازاڕه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی به‌رقه‌وه قه‌تع كراوه و نه‌بوونی كاره‌با، كاریگه‌ری له سه‌ر كار و چالاكییه‌كانیان داناوه. هاوكات دووكاندارانی شاری ڕه‌ی و شه‌هریاریش له ئاست نه‌بوونی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی بایه‌خی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.