لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا و لە ئەنجامی چالاکییەکانی پشکنین و گەڕان بەدوای نەوت لە ناوچەی ڕیتکۆی ئەندیمەشک، ١٤٣٨ داری بەڕوو و بادەم بڕدراونەتەوە و زیانی ژینگەیی ناوچەکەش بە زیاتر لە ١٤٠ ملیار تمەن مەزەندە دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای خووزستان پشتڕاستی کردووەتەوە کە زیانەکان بریتین لە بڕینەوەی ٩٨٢ داری بەڕوو و ٤٥٦ داری بادەمی کێوی، لە پاڵ تێکدانی خاک و دروستکردنی ڕێگای نایاسایی لە ناوچەکەدا.
