بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو هاووڵاتییانە بریتین لە: «حوسێن پەروین»، «ئەمیرحوسێن غولامشاهی» و «حوسێن جەعفەری». ناوبراوان لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا و بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دوژمن» سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
