ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گوڵان، ماڵدزراوانی شیركه‌تی هاورده‌كردنی ئۆتومبێلی غه‌فاری، ئۆتووبانی قه‌زوێن– كه‌ره‌جیان داخست و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه كه ماڵدزراوانی شیركه‌ته‌كانی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوین له به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا زیانه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه شیركه‌ته‌كانی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوین سه‌ر به پاسدارێك به ناوی محه‌ممه‌دڕه‌زا غهفارییه و ناوبراو به بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتومبێلی بیانی، پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه.