ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كاسبكارانی شاری ڕه‌ی و شه‌هریاری تاران دژ به نه‌بوونی كاره‌با خۆپێشاندانیان كرد و له شاری كه‌ره‌ج، دانیشتووانی ئه‌و شاره دروشمی مه‌رگ بۆ دیكتاتۆریان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاسبكارانی شاری ڕه‌ی و شه‌هریار له به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق دا كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری پێدانی كاره‌با بوون. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕایانگه‌یاند: بڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با زیانی زۆری لێ داون و هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی خۆی له ئاست زه‌ره‌رمه‌ندبوونی خه‌ڵك به‌رپرسیار نازانێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كه‌لووپه‌لی نێو ماڵی به‌شێك له دانیشتووانی شاری كه‌ره‌ج به‌هۆی بڕینی كاره‌با سوورتاوه و خه‌ڵك به كاتی شه‌و دروشمه‌كانی مه‌رگ بۆ خامنه‌یی و مه‌رگ بۆ دیكتاتۆریان به‌رز كردووه‌ته‌وه. شایانای باسه كه هه‌ندێك له گه‌نجانی شه‌هریار به بڵاوكردنی تراكت له نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره داوایان له خه‌ڵك كردووه له ئاست زۆڵم و زۆری كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بن.