ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، زۆرتر له ٣٠٠ پسپۆڕی حقوقی، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبل، سه‌فیر و هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌ی مرۆیی، له نامه‌یه‌كدا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوانیان ڕاگه‌یاند.
ئه‌و چالاكوانانه له نامه‌كه‌دا جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێعدام وه‌كوو ئامرازێك بۆ هێرشی سیسته‌ماتیك و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی چالاكوانان له ئێران به كار دێنێت و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “بێهرووز ئێحسانی” ته‌مه‌ن ٦٩ ساڵ و “مێهدی حه‌سه‌نی” ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ، له دادگایه‌كی ٥ خولهكیدا حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ئێستا مه‌ترسی ئێعدام كردنیان له ئارادایه. واژۆكارانی ئه‌م نامه‌یه داخوازی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاته دێمۆكراتیكه‌كان ده‌که‌ن كه گوشاره‌کان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی به‌ندكراوان به‌رز بكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها بایكۆت بخه‌نه سه‌ر تاوانباران.