له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ به‌ندكراو به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له به‌ندیخانه‌كانی قوم، خوڕه‌م ئاوا، سپیداری ئه‌هواز، قزڵحه‌سار و وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌بولفه‌زل شه‌هسه‌واری“، “جاوید گه‌له به‌چه” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و “محه‌ممه‌د نه‌بی زیركاری
” ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵ، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، له زیندانه‌كانی “قۆم، وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د و هه‌روه‌ها ئه‌هواز” ئێعدام كران. هه‌روه‌ها سێبه‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “عماد ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، “عه‌لی كه‌عبی” و “حسێن شیراوه‌ند” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی “خوڕه‌م ئاوا، سپیداری ئه‌هواز و قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج” له سێداره دران.