ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی گوڵانی ١٤٠٤، خانه‌نشینكراوانی به‌شه جیاوازه‌كانی ئوستانی گیلان به پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر بڵاویان كردبوو، دژ به دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی له شاری ڕه‌شت خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، موخابرات و فه‌رهه‌نگی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكاریان به هه‌موو كارگه‌رانی ئێران پیرۆزبایی كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، ڕێزیان له یادی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی به‌ندر ڕه‌جایی گرتووه. خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی به‌شدار له كۆبوونه‌وه یادی ئه‌بولحه‌سه‌ن خانعه‌لی، موعه‌لیمی ئازادیخوازی خه‌ڵكی گیلانیان به‌رز ڕاگرت و ڕوو له وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رش ڕژیم ڕایانگه‌یاند: ئێمه كرێكاران، زه‌حمه‌تكێشان، په‌راوێزخراوه‌كان، قوتابیان، خوێندكاران و ژنان هه‌مان چینی كرێكارین كه هه‌موو كات قوربانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بووین و ئه‌مجاره ڕێگه ناده‌ین قوتابخانه‌كان بكه‌نه پادگان و ئه‌منیه‌تی منداڵه‌كانمان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.