به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕژیم، ڕێژه‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ر ڕه‌جایی بۆ ٤٠ كه‌س هه‌ڵكشاوه و ئاماری برینداره‌كان سنووری هه‌زار و ٢٥٠ كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
شه‌وی ڕابردوو ئاگری به‌نده‌ر ڕه‌جایی بۆ جارێكی دیكه گه‌شه‌ی كرد و به‌رپرسانی ڕژیم بۆ كونتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه داوای یارمه‌تیان له وڵاتی ڕووسیه كرد. هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ری خستووه كه ئه‌و كانتینێرانه‌ی ماده‌ی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراویان تێدا بووه، سه‌ر به بونیادی مۆسته‌زعه‌فان بووه و ئه‌و دامه‌زراوه حكوومه‌تیه له ژێر ناوی ماده‌ی ئاسایی، سووته‌مه‌نی مووشه‌كی هاورده‌ی وڵات كردووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، چالاكانی مه‌ده‌نی به‌نده‌رعه‌باس ئاشكرایان كردووه كه سپای پاسداران له به‌نده‌ر ڕه‌جایی ده‌ستی كردووه به تاڵانكردنی كه‌لووپه‌لی بازه‌رگانان و دارایی خه‌ڵكی دزیوه.