لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستانی تاران، حوكمی ٤١ ساڵ زیندان، ٩١٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی و بێبه‌ری بوون له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بۆ مێهران شاملوویی، عه‌باس سووری و نه‌رگس نه‌سری پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌و سێ شارومه‌نده مه‌سێحیه پێشتر له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌كانی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به ئیسلام“، “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژ به نیزام” دادگایی كرابوون. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، عه‌باس سووری به ١٥ ساڵ زیندان، ١٥ ساڵ بێبه‌ری بوون له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ٣٣٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی، مێهران شاملوویی به ده ساڵ و هه‌شت مانگ زیندان، ١٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی و ١١ ساڵ بێبه‌ری بوون له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و نه‌رگس نه‌سری به ١٦ ساڵ زیندان، ١٥ ساڵ بێبه‌ری بوون له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ٣٣٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی مه‌حكووم كراوه.