ڕێكخراوه كرێكاری و سنفییه‌كانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا هاتنی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكاریان به هه‌موو كارگه‌رانی ئێران و جیهان پیرۆزبایی كرد و خوازیاری به‌شداری برینی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له مه‌راسیمه‌كانی ئه‌و ڕۆژه بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی هاوپشتی چینی كرێكار دژ به باروودۆخی ئێستا و بونیادنانی جیهانێكی پڕ له ڕیفاه، به‌رابه‌ری و ئازادییه. یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نیزامێكه كه له سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا بونیاد نراوه، ڕۆژی به‌رخۆدان له دژی هه‌موو چه‌شنه ئێش و ئازارێكی سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌و ڕۆژه به ته‌نیا ڕۆژی چینی كرێكار نییه به‌ڵكوو ڕۆژی هه‌موو چه‌وساوه‌كانی ده‌ستی نابه‌رابه‌ری ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، جنسیه‌تی، نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی، دادخوازه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و دژبه‌رانی سزای سێداره‌یه. به‌و بۆنه‌وه یه‌كی مه‌یی ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌كی شكۆدار له كارخانه‌كان، شه‌قامه‌كان، قوتابخانه‌كان، نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌موو شوێنێكی كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه ئه‌به‌ین. له‌و ڕۆژه‌دا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كان دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” به‌رز ئه‌كه‌یه‌وه و یه‌كگرتوویی خۆمان بۆ ڕووخانه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته زاڵمه نیشان ئه‌ده‌ین.