کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی ئه‌مجه‌د ساڵحزاده‌ له‌ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه‌

ناڕوونی چاره‌نووسی ئه‌مجه‌د ساڵحزاده‌ له‌ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری

ماوه‌ی سێ مانگ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی ئه‌مجه‌د ساڵحزاده‌، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز تێپه‌ڕ ده‌بێت و چاره‌نووسی ناوبراو له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی ٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٣، ئه‌مجه‌د ساڵحزاده‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه‌ی زۆرتر ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه‌ كرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش و به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆرملێ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگی دیكه‌ درێژه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ نیگه‌رانی لای بنه‌ماڵه‌كه‌ی درووست كردووه‌.