ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی گوڵانی ١٤٠٤، كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌ركان سالس له دوورگه‌ی لاوان دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌شداربووان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمدژ به جیاكاری له حهقدهستهكاندا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، په‌رداختی ئیزافه‌كاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.