کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ یادی شه‌هریار محه‌ممه‌دی له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌

ڕێزگرتن له‌ یادی شه‌هریار محه‌ممه‌دی له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یوه‌

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گوڵانی ١٤٠٤، دایكی شه‌هریار محه‌ممه‌دی له‌ ڕۆژی له‌ دایكبوونی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌دا، یادی به‌رز ڕاگرت و په‌یمانی له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه‌.

دایكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ به‌ نووسینی ناوی ڕۆڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ناوی گیانبه‌ختكردووانی دیكه‌ی شۆڕی “ژن، ژیان، ئازادی” له‌ ٣١مین ڕۆژی له‌ دایك بوونی “شه‌هریار”دا، یادی هه‌موو ڕێبوارانی ڕێگه‌ی ئازادی به‌رز ڕاگرت و په‌یمانی له‌گه‌ڵیان نوێ كرده‌وه تا گه‌یشتن به ئاواته‌کانیان یادییان زیندوو رابگیرێت.‌ شه‌هریار محه‌مه‌دی ڕێكه‌وتی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، به‌ چه‌كی “دۆشكا” هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی، ده‌ستڕێژی گولله‌یان به‌ سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا كرد و به‌ سه‌ختی بریندار بوو و پاش نیو ساعه‌ت به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه‌ گیانی به‌ختكرد.