به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر شه‌ش منداڵی كوڕ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، تاوانبارێك به جل و به‌رگی شاره‌دارییه‌وه منداڵانی بچووكی خه‌ڵه‌تاندووه و پاش بێهۆشكردنیان، ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ریان. تاوانبار پاش سكاڵای بنه‌ماڵه‌ی شه‌ش قوربانی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراوه، به‌ڵام چالاكانی مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندی نائه‌منی له شه‌قامه‌كانی ئێران هۆشدار ده‌ده‌ن و حكوومه‌ت به هۆكاری ئه‌و باروودۆخه ده‌زانن.
