کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌ به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

خۆپێشاندانی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌ به‌رده‌م

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین دا كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بوون.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام له‌ زیندانی ئێڤین به‌ ناوه‌كانی وه‌حید به‌نی عامریان، پوویا قوبادی، بابه‌ك عه‌لیپور، سه‌یدمحه‌ممه‌د ته‌قه‌وی سه‌نگده‌هی، ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار و ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زێر بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گوازراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌و بابه‌ت نیگه‌رانی لای بنه‌ماڵه‌كانیان درووست كردووه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌رپرسانی زیندانی قزلحه‌سار كارتی ته‌له‌فوون و عابربانكی ئه‌و پێنج به‌ندكراوه‌یان زه‌وت كردووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌ نهێنی له‌ سێداره‌ بدرێن. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سه‌ركوتی به‌ندكراوانی سیاسی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بوون.