شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٤، خانوویه‌كی كۆن له گه‌ڕه‌كی وه‌زیری كرماشان داڕما و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی كرماشان تا ده‌مه‌و به‌یانی دووشه‌ممه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی داروپه‌ردووی ڕووخاوی ئه‌و خانووه بوون و ته‌رمی شارومه‌ندێكیان دۆزیوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه سه‌دان خانووی ڕزاو له گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی كرماشان بوونیان هه‌یه و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر هیچ پلانێكی بۆ نۆژهنكردنههیان نییه. نه‌بوونی ئیمه‌نی و سست بوونی دیواره‌كان، ساڵانه ده‌بێته هۆی داڕمانی خانووه‌كان و شارومه‌ندانی هه‌ژار قوربانیانی سه‌ره‌كی ناكارامه‌یی حكوومه‌تن.