به‌هۆی گرانی كرێ خانوو، دیارده‌ی نیشته‌جێبوون له كانێكس په‌ره‌ی سه‌ندووه و چینی هه‌ژار و كرێكاری كۆمه‌ڵگا ناچارن له دیوێكی بچووك دا ژیان به‌سه‌ر به‌رن.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، له گه‌وره‌شاره‌كانی ئێران چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژار پێكه‌وه له خانوویه‌ك دا ده‌ژین و كرێكاران و خوێندكاران به‌هۆی گرانی كرێ خانوو، ناچار به كرێگرتنی كانێكس بوون. پێشتریش ڕۆژنامه‌كانی ئێران باسیان له مانه‌وه‌ی په‌ره‌ستارانی شارستانی له نێو ئۆتومبێله‌كانیان كردبوو، گرانی و هه‌ڵاوسان ژیانی بۆ خه‌ڵك سه‌خت كردووه و به‌شێكی زۆر له چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا په‌نایان بۆ ئیجارهگرتنی سه‌ربانی ئاپارتمانهكان، خێوه‌ت نشینی، قهبرنشینی و كانێكس نشینی هاوردووه.