ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاكه‌لێوه، گەڕی دووەمی دانووستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا لە شاری رۆمی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو و هه‌ر دوولا ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له سه‌ر ئاكامی كۆبوونه‌وه‌كه نیشان دا.
دوای ئه‌و کۆبوونەوە، عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیاكانی وت، ناتوانن بڵێن “زۆر گەشبینن” و ناشتوانن بڵێن “رەشبینن“، چونکە هێشتا دانووستانەکان لە قۆناخی سەرەتادان. وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا: “کۆبوونەوەکە باش بووه، دەتوانم بڵێم دانوستاندنەکان بەرەو پێشەوە دەڕۆن. ئەم جارە له سه‌ر هه‌ندێك بنه‌ماڵه و چوارچێوه توانیمان بگەینە ئەنجامێکی باشتر“. شایانی باسه كه ڕۆژی چوارشەممە گفتوگۆی تەکنیکی لەنێوان لایەنی ئێرانی و ئەمریکی لە عومان بەڕێوەدەچێت و شەممەی داهاتووش شاندی هەردوو وڵات کۆدەبنەوە.