کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی ئێران سه‌درا

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی ئێران سه‌درا 1

خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی سه‌نعه‌تی ده‌ریایی ئیران سه‌درا له‌ بووشێهر، دژ به‌ پێنه‌دانی سه‌نه‌وات و حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازیان دژ به‌ خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ یاسای دابین كردنی سه‌نه‌واتی خانه‌نشنیكراوان له‌ لایه‌ن كارفه‌رماكانه‌وه‌ له‌ به‌رچاو نه‌گیراوه‌ و حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه‌. خانه‌نشینكراوان خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسان به‌ دۆخی ژیانی خانه‌نشینكراوان بوون.