به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ده‌رمانی سیتادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕایگه‌یاند: مه‌سره‌فی ماریجوانا له نێو قوتابیانی ئێرانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تییه، ناهه‌ماهه‌نگی له نێو دام و ده‌زگا حكوومه‌تیه‌كان وای كردووه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌تی له جیاتی دانانی به‌رنامه‌ی درێژماوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبه‌ر، ڕوو له به‌رنامه‌ی كورت ماوه و ته‌بلیغاتی بكه‌ن. ئه‌زموونی ساڵانی ڕابردوو نیشانی داوه كه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ ڕێگری له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری تووشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر شكستی هێناوه و ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانیوه له ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی وڵاتانی دیكه كه‌ڵك وه‌ر بگرێت.