ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، خوێندكارانی زانكۆی پولی ته‌كنیكی تاران له ئاست زاڵكردنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر زانكۆ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی چالاكانی خوێندكاری، ژماره‌یه‌ك له به‌ربژێرانی هه‌ڵبژاردنی شۆرای ناوه‌ندی كۆڕبه‌ندی خوێندكارانی زانكۆی پولی ته‌كنیك له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه ڕه‌د كراونه‌ته‌وه و ئه‌و بابه‌ته ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی به‌دوای خۆی دا هێناوه. پێشتر خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزاكانی كۆمیته‌ی ئینزیباتی كه بۆ خوێندكارانی به‌شدار له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی ١٤٠١ ده‌رچووبوو هۆشداریان به حه‌راسه‌ت دابوو، به‌ڵام حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتی به هاوكاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌یان دووربینی چاودێریان له نێو زانكۆ دا دامه‌زراندووه و كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تیان به‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده زاڵ كردووه.