له ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٢٥ و ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی دیزڵ ئابادی كرماشان و ئه‌راك، ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك به ناوی “سه‌عید عه‌باسی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی شاری “ئه‌لیگوده‌رز“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناسناوی “غولامعه‌لی ماشاڵڵاهی“، به هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانی ئه‌راك له سێداره درا. جێگای ئاماژه‌یه له ده‌ستپێكی ئه‌مساڵه‌وه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به شێوازێكی به‌رچاو ڕێژه‌ی له سێداره درانی به‌ندكراوانی به‌رز كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی نیگه‌رانی كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی.