ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌ی تاران دژ به له خواره‌وه بوونی كوالیتی خواردنی ئه‌و زانكۆیه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆخی بێهداشتی و ته‌ندرووستی له سلف سرویسی ئه‌و زانكۆیه سه‌ره‌ڕای وه‌رگتنی پاره‌یه‌كی زۆر له خوێندكاران، زۆر خراپه و ته‌نانه‌ت له ناو خواردنه‌كاندا كرم بینراوه. جێگای ئاماژه‌یه له ڕۆژانیڕابردوودا له زانكۆكانی ئێران، ژماره‌یكی زۆر له خوێندكاران دژ به خراپی دۆخی خواردن ناڕه‌زایه‌تییان دربڕیه و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی ناره‌زایه‌تی خوێنداکاران له زانکۆکان.