ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری یه‌زد دژ به پێنه‌دانی خانووه‌كانیان له به‌رده‌م ئوستانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌موویان له چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگان، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ساڵانه بڕه پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ وه‌رگتنی خانوو په‌رداخت كردووه، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ نه‌ك ته‌نیا خانووه‌كانیان پێ ندراوه، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه دیسان داوایان لێ كراوه چه‌ند قستی دیكه‌ش بده‌ن بۆ وه‌رگرتنی خانووه‌كانیان. به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به‌رپرسان خه‌یانه‌تیان به ئێعتمادی خوازیارانی مه‌سکه‌ن كردووه و پێویسته سزا بدرێن و هه‌روه‌ها جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.