ڕۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٢٥ و ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ٦ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی “بۆرازجان، ناوه‌ندی كه‌ره‌ج و به‌نده‌ر عه‌باس” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان له سێدراه دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “په‌یمان نادری ” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و “كه‌ریم ئیسمائیلی”، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر”، له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی به‌نده‌ر عه‌باس ئێعدام كران. هه‌روه‌ها ٤ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “سه‌جاد یار محه‌ممه‌دی، مه‌جید ڕوحی، عه‌لی شاهی و ئه‌حمه‌د به‌قلانی” به هه‌مان تۆمه‌تی له زیندانه‌كانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج و بۆرازجان له سێداره دراون.