کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی ئێڤین

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هاوكات له‌ گه‌ڵ شه‌ست و چاره‌مین هه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكووم به‌ سێداره‌ له‌ به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌یبه‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی مه‌حكووم به‌ سێداره‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و هه‌روه‌ها پلاكاردینا بۆ سێدراه‌، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون و هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان له‌ هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌ ڕاگه‌یاند.