ڕۆژی ١٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی به‌لووچ له شاری ئیرانشه‌هری سیستان و به‌لووچستان، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌كرێن.
به پێی ڕاپۆرتی حاڵ وه‌ش، دوو هاووڵاتی به‌لووچ به ناوه‌كانی “ساجد فه‌ڕۆخ” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و “سابر فه‌رۆخ” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، دوو برای خه‌ڵكی شاری ئیرانشه‌هر، به هێرشی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه له ئه‌گه‌ری هاوكاری نه‌كردن له گه‌ڵ هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره، باقی خێزانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و هه‌روه‌ها شوێنی ڕاگرتیان، تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه سه‌باره‌ت به‌و دوو به‌ندكراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.