ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤،به‌ندكراوێك كه پێشووتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” حوكمی سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پێندرابوو، له زیندانی ئه‌راك ئێعدام كرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك به ناوی “سه‌جاد فه‌راهانی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له زیندانی ئه‌راك ئێعدام كرا. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٢٦ به‌ندكراو، به تۆمه‌تی “سیاسی و عه‌قیده‌تی”، “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێعدام كراون. كه ئه‌مه نیشانده‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ڕێژه‌ی له سێدراه‌دانی به‌ندكراوان له ساڵی نوێدایه، ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیم له ئێران و ده‌روه‌ی ئێران، كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری بووه.