ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ خاکەلێوەی ١٤٠٤، پشکدارانی شیرکەتی ڕێحان تاک لە قەزوێن بە کۆبوونەوە لە بەردەم دادگوستەری ئەو شارە، خوازیاری پێداچوونەوەی ناوەندە قەزاییەکان لە سەر کێشەکانیان بوون.
لە بەردەوامی کۆبونەوەکەدا، پشکدارانی ناڕازی دژ بە بەڵێنە درۆیینەکانی بەرپرسانی ئەو شیرکەتە ناڕەزایەتییان دەربڕی و بە بەدەستەوە گرتنی پلاکارد و وتنەوەی درووشم خوازیاری وڵامدانەوە و هەروەها پێداچوونەوەی قەزایی بەرپرسانی پەیوەندیدار بوون. بە وتەی ناڕازیان بۆ ماوەی چەند مانگە کە ناڕەزایەتی دەرئەبڕن، بەڵام هەموو کات بەرپرسان بۆ هێور کردنەوەی ناڕەزایەتییەکان، بەڵینی درۆیان پێ ئەدەن و داخوازییەکانیان وەدی ناهێنن.