ڕۆژی سێشه‌ممه 19ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له زیندانیانی مه‌حكووم به ئێعدام، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان له به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان، “شاهرۆخ دانشوه‌ركار”، “وه‌حید به‌نی عامریان”،” ئه‌بولحه‌سه‌ن مونته‌زر”، “مێهدی ته‌قه‌وی”، “بێهرووز ئێحسانی”، “محه‌ممه‌د جه‌واد وه‌فایی سانی” و “پویا قوبادی”، هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی دروشمی “نا بۆ ئێعدام” له به‌رده‌م زیندانی ئێڤین دا كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.