ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، ئه‌ندامێكی ئیتلاعاتی سپای بلووچستان به ناوی “قاسم حسێن زهی(شه‌هنه‌وازی)” هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه له شاری كرمان تیرۆر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، له‌و هێرشه‌دا قاسم حسێن زهی كوژراوه و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی بریندار بوون. به‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌دا، كه‌س و كاری قاسم كه هه‌موویان ئه‌ندامی سپای پاسداران بوون، به ئار.پی.جی و تیربار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر حه‌وت خێزانی تایفه‌ی دۆرازهی له شارستانی خاش و خانووه‌كانیان به سه‌ریاندا سووتاندووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی دانیشتووانی ئه‌و ٧ خانووه له‌به‌رده‌ست دا نییه.
