کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتگوێ خستنی واده‌ی زیادكردنی حه‌قده‌ست بۆ كرێكارانی مه‌عده‌ن جووی ته‌به‌س

پشتگوێ خستنی واده‌ی زیادكردنی حه‌قده‌ست بۆ كرێكارانی مه‌عده‌ن جووی

پاش ڕووداوی كاره‌ساتباری مه‌عده‌ن جووی ته‌به‌س له‌ مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٣ كه‌ تێدا ٥٣ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنیان دا حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران ببه‌نه‌ سه‌ره‌وه‌ به‌ڵام هێشتا هیچ یه‌ك له‌ به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.

ئه‌حمه‌د مه‌یده‌ری وه‌زیری كار، مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو به‌ڵێنی دا پێشنیاری زیادكردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی مه‌عده‌ن له‌ شۆرای باڵای كار بخرێته ده‌نگدان و جه‌ختی له‌سه‌ر هاوسانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی مه‌عده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ختی كاره‌كه‌یان كردبوو. ساڵی ١٤٠٣ كۆتایی پێ هات و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌ییان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كرێكاران وه‌كوو نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی هه‌ڵ نه‌گرت و پرسی زیادكردنی حه‌قده‌ستیش پشتگوێ خرا.