کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی دژ به‌ سزای سێداره‌

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی دژ به‌ سزای سێداره‌ 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین و به‌ندیخانه‌كانی دیكه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بوون.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی “وه‌حید به‌نی عامریان” به‌ندكراوی سیاسی، له‌ كاتی سه‌یرانی سێزده‌ بده‌ر له‌ سرووشتی شاری سۆنقۆر، به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی وێنه‌ی كوڕه‌كه‌یان، ئه‌و حوكمه‌ دژه‌ مرۆییانه‌یان شه‌رمه‌زار و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بوون. هاوكات بنه‌ماڵه‌ی “پویا قوبادی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكاردی “نا بۆ سێداره‌” و كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون.