کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌ردانی دایكی به‌ندكراوێكی له‌ سێداره‌ دراو بۆسه‌ر گڵكۆی موحسن شكاری

سه‌ردانی دایكی به‌ندكراوێكی له‌ سێداره‌ دراو له‌ گڵكۆی موحسن شكاری

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دایكی به‌ندكراوێك كه‌ به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان” له‌ سێداره‌ دراوه‌، سه‌ردانی گڵكۆی “موحسن شكاری” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژیانی كرد و یادی به‌رز ڕاگرت.

دایكی ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌ به‌ستنی ڕووبانێكی سوور له‌ سه‌ر گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ كوڕه‌كه‌یان به‌ تۆمه‌تێكی ناڕه‌وا و له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی چه‌وسێنه‌ر ئێعدام كراوه‌، ئه‌و دایكه‌ خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ له‌ ئێران بوو و پشتگیری خۆی له‌ هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌ ڕاگه‌یاند. ئه‌و دایكه‌ جه‌رگ سووتاوه‌ داخوازی له‌ خه‌ڵك كرد كه‌ سه‌باره‌ت به‌ له‌ سێداره‌ دانی ڕۆڵه‌كانیان بێ ده‌نگ نه‌مێنن و دژ به‌م كرده‌وه‌ نامرۆییانه‌ ڕاوه‌ستن و ده‌نگیان هه‌ڵبێنن. شایانی باسه‌، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی حوكمی سێداره‌ وه‌كوو ئامرازێك بۆ بێده‌نگ كردنی ناڕازیان به‌ كار دێنێت و باره‌ها نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران و جیهان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێدراه‌ له‌ ئێران بوون.