ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، خوازیارانی مه‌سكه‌ن میللی له شاری قه‌زوین دژ به وه‌دینه‌هاتنی دواخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه كه زۆربه‌یان له چینی كرێكار و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگان، ماوه‌ی چه‌ند مانگه دژ به پێنه‌دانی ئه‌و خانووانه كه به‌ڵێنیان پێ دراوه و هه‌روه‌ها پاره‌كه‌یان کە پێشتر په‌رداخت كراوە، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هێشتا له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه وڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه. ناڕازیان خوازیاری پێدانی خانووه‌كان و هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی به په‌راوێزخستنی چینی هه‌ژار له كۆمه‌ڵگا بوون.