ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی دوو به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی وه‌حید به‌نی عامرییان و پوویا قوبادی له شاری سۆنقۆڕ دژ به سزای سێداره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی له یه‌كێك له پاركه‌كانی شاری سۆنقۆڕ كۆبوونه‌ته‌وه و پلاكاردیان به دروشمه‌كانی “نا بۆ ئێعدام” و “هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێرای سزای سێداره” به‌ده‌سته‌وه گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه پوویا قوبادی و وه‌حید به‌نی عامرییان له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و له ڕێكه‌وتی ١٠ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠٢، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چوار به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی بابه‌ك عه‌لیپوور، ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار، محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی سه‌نگده‌هی و ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مۆنته‌زێر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای به‌غی به ئێعدام مه‌حكووم كران.