کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی بێهوه‌رزان له‌ خوزستان

ناڕه‌زایه‌تی بێهوه‌رزان له‌ خوزستان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌  بێهوه‌رزانی خوزستان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دوا خراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری وه‌دیهاتنی داخوازه‌ دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، پێدانی كارانه‌ و حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، وه‌رگتنی هێزی نوێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاری كار له‌ سه‌ر كادری ده‌رمان، پێدانی كارانه‌، یارمه‌تی بۆ كڕینی خانوو و هه‌روه‌ها ئیزافه‌ كاری بوون.