ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێكی زۆر له كرێكارانی شیركه‌تی ئیرانمال دژ به نه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لانیكه‌م ٢٠٠ كرێكار له به‌رده‌م درگای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و شیركه‌ته‌دا دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه، كه لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان. ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.