کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، له‌ شاره‌كانی ئیسفه‌هان، ئه‌هواز و قائیمشار له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد به‌ ڕێپێوان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئیسفه‌هان و كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئه‌هواز و سندووقی خانه‌نشینی قائیمشار، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، په‌رداختی جێژنانه و سه‌نه‌وات بوون.